AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢١ ١٦:٢٥

ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس:

تورکیا بە بۆردومانی کوردستانی سووریا تاوانی جەنگی دەکات

تورکیا بە بۆردومانی کوردستانی سووریا تاوانی جەنگی دەکات

ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بەتاوانی جەنگ ناودەبات‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ لەڕاپۆڕتێکدا ده‌ڵێت: لەگەڵ بەردەوامی سەرقاڵبوونی جیھان بەشەڕی نێوان ئیسرائیل‌و حەماس، بۆردومانەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا چڕتر دەبێتەوە.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، ملیۆنان ھاوڵاتی لە کوردستانی سووریا بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی‌و کارەبا، سەرەتاکانی ئەمساڵیش تورکیا بۆردومانەکانی چڕترکردوەتەوە بۆسەر ئەو ڕێگه‌ ستراتیژییانەی لەڕێگەیانەوە خزمەتگوزاری دەگەیەننە ناوچەکە.

ھیومان ڕایتس وۆچ بۆردومانەکانی تورکیای لە کوردستانی سووریا بەتاوانی جەنگ ناوبردووە.

دەشڵێت: پێویستە تورکیا دەستبەجێ دەست لەبۆردومانکردنی سووریا ھەڵبگرێت‌و پابەندی یاساو ڕێسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بێت.

News ID 49024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha